چوونەدەری کاروانی پێنجەمی چەکداران لە غووتەی ڕوژهەڵاتی سووریا
هەواڵدەریی فەرمی سووریا باسی لە چوونەدەری پێنجەمین کاروانی چەکداران و بنەماڵەکانیان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بەرەو ئەدلیب"ی باکووری ئەو وڵاتە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، هەواڵدەریی سانا ڕایگەیاند ، دوێشەو هەشتا و نۆ پاسی هەڵگری 5290 کەس لەوان 1374 چەکدار لە ژێر چاوەدێری مانگی سووری سوریا لە عەربین، عەین ترما، جوبەیر و زملکا لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە ڕێگەی بازگەی عەربین بەرەو ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا گوێزراونەتەوە.
هەرلەم حاڵەدا سوپای سوریا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم بیست و هەشت کەسی لە دەستی تاقمە تیرۆریستیەکان لە عەربین ئازاد کردووە.
سانا ڕاشیگەیاند ، ڕەوتی بردنەدەری چەکداران و بنەماڵەکانیان لە جوبەر، زەملکا، عەربین و عەین ترما تا کاتی چۆڵ کرانی تۆکمەوتەواوی ئەم ناوچەیە لە پاشماوەکانی تاقمە چەکدارەکان و گەڕانەوەی دامەزراوە دەوڵەتییەکان درێژەی دەبێت .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە : 6432 کەس لە چەکداران و بنەماڵەکانیان بە 102 پاس ڕۆژی سێ شەممە ناوچەی حەی جوبەر و شارۆچکەکانی عەربین و رەملکا و عەین تەرمایان بە جێ هێشتووە و بۆ چۆڵ کردنی شاری دوما لە بازگەی ئوردوگای وافدین کەڵک وەردەگیردرێ .
تیرۆریستان لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووەوە خەریکی چۆڵ کردنی غووتەی ڕۆژهەڵاتین .