چوونەدەری سەدان کەسی سڤیل لە ناوچەی "دوما"ی سووریا
ناوەندیی ڕووسیایی ئاشتیی نیشتمانیی سووریا جێگیر لە بنکەی حەمیمیم ئێوارەی هەینی باسی چونەدەری ٦٠٧ کەسی سڤیلی کرد لە ناوچەی دومای سەربە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمیشق .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم؛ ناوەندی ڕووسیی ئاشتی نیشتمانیی سووریا ڕاشیگەیاند؛ ئەم خەڵکە مەدەنییە لە ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق چوونەدەرەوە و گوێزرانەوە بۆ ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندیی ڕووسیی ئاشتیی نیشتمانیی سووریا سەقامگیر لە بنکەی حەمیمیم تا ئیستا ١٤٤ هەزار کەس لەو کاتەوە ئاگربڕی کاتی راگەیەندراوە غوتەی ڕۆژهەڵاتیان بەجێ هێشتووە.
هەروەها سوپای سووریا خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لە ناوچەی "دوما" ، دوایین بنکەی ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ئامادە دەکات تا بێتوو گرووپی تیرۆریستیی "جەیشولئیسلام" بە چوونەدەر لەم ناوچەیە رازی نەبێ، بنکە و مەتەرێزەکانی بداتە بەر پەلامار.
سوپای سووریا لە ئاراستەی داکۆکی لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ٢٦ی فێڤرییەوە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پاکتاو کردنی غوتەی ڕۆژهەڵات لە بوونی تیرۆریستان دەست پێ کردووە، تا ئیستا ٩٠%ی ئەم ناوچەیە لە بوونی تیرۆریستان پاک بۆپتەوە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.