دامەزراندنی دوو پێگەی ئەمریکایی لە مەنبەجی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i333024-دامەزراندنی_دوو_پێگەی_ئەمریکایی_لە_مەنبەجی_سووریا
بەپێچەوانەی بانگەشەی ئەمدوایەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەر چوونەدەری بەم زووانەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە سووریا ئەمریکا خەریکی دامەزراندنی دوو پێگەیە لە مەنبەجی باکووری ئەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2018 05:24 Asia/Tehran
  • دامەزراندنی دوو پێگەی ئەمریکایی لە مەنبەجی سووریا

بەپێچەوانەی بانگەشەی ئەمدوایەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەر چوونەدەری بەم زووانەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە سووریا ئەمریکا خەریکی دامەزراندنی دوو پێگەیە لە مەنبەجی باکووری ئەو وڵاتە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆڵی تورکیا ، ئەمریکا لە باکووری ئاوایی "دادات" لە شاری مەنبەجی سوریا کەلە ژێر کۆنتڕۆڵی  گرووپە کوردییەکان لە وان "پە کە کە" و پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا (پە یە دە) بڕاری هەیە، هەر ئێستا دامەزراندنی دوو پێگەیە.

 هێزە ئەمریکاییەکان هەر ئێستا ناوەندێکی چاوەدێری لە ناوچەی مەنبەج دامەزراندووە.

 یەکێ لە پێگەکانی  ئەمریکا لە هەشت کیلومەتری ڕووباری " ساجور" لە جرابلۆس کە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەلغانی فورات و هێلی پێشەوەی  مەنبەج لە یەک جیا دەکات، دایە و پێگەی دیکە لە چوار کیلومەتری باشووری گوندی دادات خەریکە چیدەکرێت.

 ئەوە لە حالێکدایە کە "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیدعای  کە هێزە ئەمریکاییەکان بەم زووانە خاکی سوریا جێدەهیلن. ئەمریکا لە ساڵانی ئەمدواییە بەجاران بە بیانووی خەبات دژی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە سوریا ، ئەم وڵاتەیان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا. دیمەشق یش بەجاران  ئامادەبوونی سەربازی واشنگتۆن لە سوریای وەک کردەوەیەکی داگیرکارانە و بنپێکردنەوەی دەستەڵاتداریەتی خۆی زانیوە و شەرمەزاری کردووە .