روسیا : هەزاران تەرم لە ژێرداروپەردووی بۆردومانەکانی شاری رەققەدا ماونەوە
نیسان 08, 2018 07:43 Asia/Tehran
وەزاڕەتی بەرگریی روسیا شەوی رابردوو لە هەژماری تویتەری خۆیدا وێنەگەلێکی سەتەلایتیی لە وێرانەکانی شاری رەققەی باکووری سوریا بڵاوکردەوە و نوسی : شاری رەقە بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی دژی داعش بە فەرماندەریی ئەمریکا کاول بووە و بە هەزاران تەرم لە ژێر داروپەردوودا ماونەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی بەرگریی روسیا وتیشی : وێنە ئاسماینەکان ، خاپووربوونی کارەساتباری رەققە بە هوی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی بە فەرماندەریی ئەمریکا نیشان ئەدەن .
وەزاڕەتی بەرگریی روسیا جەختی کردەوە : شاری رەققە ئێستا بێ ئاوی خاوێن ، کارەبا و کەلوپەلی پزیشکیە و بارودۆخ بۆ گەڕانەوەی دانیتشوانی گونجاو نیە .
ئەمریکا لە ساڵانی رابردوودا بە جاران بە بیانووی نەهێشتنی تاقمە تیرۆریستیەکان ، کەسانی مەدەنیی لە سوریا و عێراق پێکاوە .
سەرپەیڤ