روسیا : هەزاران تەرم لە ژێرداروپەردووی بۆردومانەکانی شاری رەققەدا ماونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i333464-روسیا_هەزاران_تەرم_لە_ژێرداروپەردووی_بۆردومانەکانی_شاری_رەققەدا_ماونەوە
وەزاڕەتی بەرگریی روسیا شەوی رابردوو لە هەژماری تویتەری خۆیدا وێنەگەلێکی سەتەلایتیی لە وێرانەکانی شاری رەققەی باکووری سوریا بڵاوکردەوە و نوسی : شاری رەقە بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی دژی داعش بە فەرماندەریی ئەمریکا کاول بووە و بە هەزاران تەرم لە ژێر داروپەردوودا ماونەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2018 07:43 Asia/Tehran
  • روسیا : هەزاران تەرم لە ژێرداروپەردووی بۆردومانەکانی شاری رەققەدا ماونەوە

وەزاڕەتی بەرگریی روسیا شەوی رابردوو لە هەژماری تویتەری خۆیدا وێنەگەلێکی سەتەلایتیی لە وێرانەکانی شاری رەققەی باکووری سوریا بڵاوکردەوە و نوسی : شاری رەقە بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی دژی داعش بە فەرماندەریی ئەمریکا کاول بووە و بە هەزاران تەرم لە ژێر داروپەردوودا ماونەوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی بەرگریی روسیا وتیشی : وێنە ئاسماینەکان ، خاپووربوونی کارەساتباری رەققە بە هوی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی بە فەرماندەریی ئەمریکا نیشان ئەدەن .

وەزاڕەتی بەرگریی روسیا جەختی کردەوە : شاری رەققە ئێستا بێ ئاوی خاوێن ، کارەبا و کەلوپەلی پزیشکیە و بارودۆخ بۆ گەڕانەوەی دانیتشوانی گونجاو نیە  .

ئەمریکا لە ساڵانی رابردوودا بە جاران بە بیانووی نەهێشتنی تاقمە تیرۆریستیەکان ، کەسانی مەدەنیی لە سوریا و عێراق پێکاوە .