گوتریش خوازیاری ڕاگیردرانی تێکھەڵچوونەکان لە غوتەی ڕۆژھەڵات بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i333548-گوتریش_خوازیاری_ڕاگیردرانی_تێکھەڵچوونەکان_لە_غوتەی_ڕۆژھەڵات_بوو
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای ڕاگیردرانی تێکھەڵچوونەکان لە دومای غوتەی ڕۆژھەڵاتی کرد لە گردوپەڕی دیمەشقی پێتەختی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2018 14:48 Asia/Tehran
  • گوتریش خوازیاری ڕاگیردرانی تێکھەڵچوونەکان لە غوتەی ڕۆژھەڵات بوو

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای ڕاگیردرانی تێکھەڵچوونەکان لە دومای غوتەی ڕۆژھەڵاتی کرد لە گردوپەڕی دیمەشقی پێتەختی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرانسا، ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای داخوازی بۆ ڕاگیردرانی تێکھەڵچوونەکان لە ناوچەی دومای غوتەی ڕۆژھەڵاتی ، لەو ئاڵۆزییانەی ٣٦ کاژێری ڕابردوو ئەویش دوای خولێکی نیوەچڵی ئەھوەنی لەو ناوچەیەدا بەتەواوی نیگەرانە.

ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتووشیەتی: گوتریش بە تایبەتی لە بارەی بانگەشەکانی ھاوپەیوەند بە کەڵک وەرگیران لە چەک و چۆڵی کیمیایی دژی خەڵکی سڤیل لە ناوچەی دوما نیگەرانیی دەربڕیوە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: سەرباری ئەوەی کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ناتوانێ بەکار ھێنرانی چەکی کیمیایی لەو تێکھەڵچوونانە پشتڕاست کاتەوە، بەڵام ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێی لە سەر ئەوە داگرتووە کە ھەر چەشنە کەڵک وەرگیرانێک لە چەکی کیمیایی ئەگەر بێتوو پشتڕاست بکرێتەوە، وا ھەڵدەگرێ کە بە تێروتەسەلی لێکۆڵینەوەی لە بارەوە بکرێت.

غوتەی ڕۆژھەڵات ناوچەیەکی ستراتژییە لە نزیکی دیمەشقی پێتەختی سووریا . تیرۆریستان بە شێوەی ڕۆژانە لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی خۆیانەوە لە غوتەی ڕۆژھەڵات ، جەماوەری دیمەشق بە ڕاکێت و ھاوەن دەدەنە بەر پەلامار.