سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بەشار ئەسەد
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەنگاوێکی دەگمەن و نادیپلۆماسیانەدا بە ئاشکرا سوکایەتیی کرد بە سەرۆک کۆماری یاسایی سووریا .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی سی ئێن ئێن داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توییت گەلێکی جیاجیادا سوکایەتیی بەسەرۆک کۆماری سووریا کردو ڕەخنەی لە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاش گرت.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توییتی یەکەمی خۆی دا نووسی: پوتین و ڕووسیاو ئێران بەرپرسی پشتیوانی کردن لە ئەسەدی حەیوانن و بەم پێیە دیارە گرانیان لە سەر دەکەوێت.
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توییتێکی دیکەدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا نووسی: ئەگەر پرێزێدێنت ئوباما ھێڵە سوورە ڕاگەیەندراوەکانی لە بارەی چەک و چۆڵی کیمیایی لە سووریادا ڕەچاو کردبا، کارەساتی سووریا لەمێژ بوو کۆتایی پێ ھاتبوو، ئەسەدی حەیوان بە مێژووەوە پەیوەست ببوو.
ھاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم توییتانەدا (سوزان کاڵینز)ی سێناتۆری ئەمریکیش لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی کیمیایی تیرۆریستان لە سووریا، داوای لە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە بایکۆتەکانی دژی ڕووسیا بە مەبەستی وەلانانی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا توندتر بکاتەوە.
ناوبراو بژاردەی سەربازیشی بە بژاردەیەکی جێگای باس و لێکدانەوە زانی.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی شەشەمی ئاپریل باسی ڕوودانی شاڵاوی کیمیایی بۆ سەر ناوچەی دوما لە نزیکی دیمەشقی پێتەختی سووریایان کرد. لە یەکەم ساتەکانی دوای بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە ژمارەی قوربانییەکانی ئەم شاڵاوە گەییشتە ٧٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش لانیکەم سەد کەس ڕاگەیەندرا.