پەلاماری مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی حۆمسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i333564-پەلاماری_مووشەکی_بۆسەر_فڕۆکەخانەی_سەربازیی_حۆمسی_سووریا
فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفور لە پارێزگای حۆمسی سووریا، مووشەکباران کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2018 03:23 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی حۆمسی سووریا

فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفور لە پارێزگای حۆمسی سووریا، مووشەکباران کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ سەرچاوەیەکی سەربازیی سووری لەبارەی ئەو پەلامارە مووشەکییە، وتی: سیستەمە دژە مووشەکییەکانی سوپای سووریا ، مووشەکە تێگیراوەکان لە فڕۆکەخانەی تەیفوریان بەرپەرچ دایەوەو هەشت مووشەک لەو مووشەکانەیان پێکا.

ناوبراو وتیشی: لەو پەلامارە مووشەکییە ژمارێک کەس کوژراون و بریندار بوون.

ژمارێک میدیاش باس لە تێپەڕینی ئەو مووشەکانە بەسەر ئاسمانی لوبناندا دەکەن.

فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفور(T4) لەپارێزگای حۆمسی سووریا لەڕۆژاوای شاری تەدمور و ١٠٠کیلۆمیتریی رۆژهەڵاتی شاری حۆمس هەڵکەوتووە.

ئەو فڕۆکەخانەیە، خاوەن پەنجاو چوارشوێنی ڕاگرتنە بۆ چەشنی جۆراوجۆری فڕۆکە شەڕکەر و کۆپتەرە سەربازییەکان و هەروەها دوو باندی فڕینیشی هەیە.

ئەو فڕۆکەخانەیە ماوەیەک لەمەوبەر کەوتبووە بەرپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی.