زەریف: ئەمریکا بە دوای بیانووە بۆ دەستێوەردان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i333744-زەریف_ئەمریکا_بە_دوای_بیانووە_بۆ_دەستێوەردان_لە_سوریا
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : دەوڵەتی ئەمریکا بەدوای بیانوویە بۆ دەستێوەردان لە سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2018 07:37 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا بە دوای بیانووە بۆ دەستێوەردان لە سوریا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : دەوڵەتی ئەمریکا بەدوای بیانوویە بۆ دەستێوەردان لە سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  محەممەد جەواد زەریف  وەزیری درەەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە کاتی گەیشتن بۆ برازیل لە نێو کۆڕی  پەیامنێران دا  ، وێڕای ئیدانەکردنی  پەلاماری شیمیایی لە سوریا پێداگری کرد  :  کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای بەدژی چەکی شیمیایی هەیە و هەرچەشنە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی ئیدانە دەکات  . 

زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  کە ڕژێمی زایۆنیستی  و ئەمریکا لە قۆناخی  جۆربەجۆر  بۆ دانی ورە  بە تیرۆریستان  دێنە مەیدانەوە ، وتیشی :  ڕەوشی تیرۆریستان کەلەلایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت لە سوریا  باش نییە و هەموو ڕۆژێ تووشی شکستی نوێ دەبنەوە .

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتیشی:  زانیاری بڕواپێکراو لە بەردەست دایە کە ئەمریکا تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەکانی دیکە دەگوازێتەوە  هەتا لەو سەرمایەدانانە پڕمەترسیەی  لە سوریا  کردوویەتی  بتوانێ لە ناوچەکانی دیکەش  کەڵک وەرگێ   لەحاڵێکدا ئەم چەشنە سیاسەتانە و ئەنجامەکەی بۆ ئاشتی و هێوری  ناوچە  و جیهان و بۆ خوی ئەمریکاش، پڕمەترسیە.

وەزیری دەرەوەی  ئێران هەروەها سەفەر بۆ سێنێگالی زۆر باش وەسف  کرد و وتی : کۆبوونەوەی ئابووریی زۆر باش لەنێوان چالاکانی  کەرتی تایبەت، بەشی تەکنۆلۆژی و کومپانییەکانی زانست بونیان  لەگەڵ لایەنەکانی سێنێگالی بەڕێوە چوو کە  ئەنجامەکەی  گرێ دانی ڕێککەوتننامە لەنێوان بەشگەیەکی ئێرانی لەگەڵ بەشگەیەکی سێنێگالییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی سێ شەممە دوای  کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی  بۆ سێنێگال  لە درێژەی سەفەر بۆ چەند وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکای باشووری، داکاری بەرەو  برازیلیای  پێتەختی برازیل  بە جێ هێشت   . 

زەریف بڕیارە لەگەڵ  وەزیری دەرەوەی برازیل و کاربەدەستانی  دیکەی ئەم وڵاتە لەوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  ، دیدار بکات .