رزگارکرانی قودس گرینگترین ئامانجی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی
وەزیری ئەوقافی سووریا وتی: رزگارکرانی قودس گرینگترین ئامانجی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەو ئەو ڕێگایە هەروا دەبێ ستراتژیای بنەڕەتیی گشت موسڵمانان بێ.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد عەبدوسەتتار سەیید، وەزیری ئەوقافی سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە لە جڤینی نێودەوڵەتیی"القدس وجهتنا" یان قودس ڕەوت و ئامانجمان) وتی: سەرکەوتنی موسڵمانان لەدژ دوژمنان حەتمییەو قودس بەزوویی ڕزگار دەبێ.
محەممەد عەبدوسەتتار سەیید هەروەها بەئاماژە بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق پێی داگرت: ئەو سەرکەوتنانە بێ یەکڕیزی وهاودەنگیی هەموو هێزەکان، نەدەهاتەدی.
وەزیری ئەوقافی سووریا هەروەها وتی: هێزەکانی هێڵی خۆڕاگریی لەئێران هەتا لوبنان و سووریا سوورن لەسەر سەرکەوتنی قودس و ئەو ڕێبازە هەروا بەردەوام دەکرێ.
جڤینی زانستیی جیهانی دوو ڕۆژەی "القدس وجهتنا" رۆژی سێ شەممە بە ئامادەبوونی ٢٥٠کەس لە زانایانی وڵاتانی میسر، سووریا، ئەندۆنزیا، تونس، جەزائیر، لوبنان، ئەفغانستان، پاکستان، عێراق، هیندستان وکۆماری ئیسلامیی ئێران دەس پێ کرا.