چەواشەی سەرانی بەریتانیا ، فەرەنسا و ئەمریکا لەبارەی پەلاماری کیمیاوی ئیدعایی لە سوریا
سەرانی وڵاتانی بەریتانیا ، فەرەنسا وئەمریکا کە هەرکام بە لەونێک لە ترۆریستان لە سوریا بەشێوەی ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ پشتگری دەکەن، ئیدعایان کردووە: دەبێ کاردانەوەیان بێت بەرامبەر پەلاماری کیمیاوی لە سوریا دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆێتێرز؛ "تێرزا مەی" ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی سێ شەممە لەەڵ "داناڵد ترەمپ" ، سەرۆک ئەمریکا و "ئیمانۆئێل مەکرۆن" ، سەرۆکی فەرەنسا ڕێککەوتن کە دونیا دەبێ کاردانەوەی بێت بە ڕاپۆرتی هاوپێوەند لەگەڵ پەلاماری کیمیاوی (ئیدعایی) لە سوریا دا.
وتە بیژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایش ڕایگەیاند: سەرانی لەندەن، پاریس و واشنگتۆن ڕێککەوتوون کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەبێ لە قدەخەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاویی پشتگری بکات. کۆشکی سپیش رایگەیاند: "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا و "تێرزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئیزن نادەن پەلامارە کیمیاوییەکان لە سوریا بەردەوام بێت .