پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەخەی چەک و چۆڵی کیمیاوی سەردانیی سوریا دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i333908-پشکێنەرانی_ڕێکخراوی_قەدەخەی_چەک_و_چۆڵی_کیمیاوی_سەردانیی_سوریا_دەکەن
ڕێکخراوی قەدەخەی چەک وجۆڵی کیمیاوی گرووپی پەیجوری ڕاستەقینەکان بەڕێدەکاتە دوومای سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2018 10:13 Asia/Tehran
  •  پشکێنەرانی ڕێکخراوی  قەدەخەی چەک و چۆڵی کیمیاوی سەردانیی سوریا دەکەن

ڕێکخراوی قەدەخەی چەک وجۆڵی کیمیاوی گرووپی پەیجوری ڕاستەقینەکان بەڕێدەکاتە دوومای سوریا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆێتێرز، ڕێکخراوی قەدەخەی چەک وچۆڵی کیمیاوی ڕۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەک دارایگەیاند: پشکێنەرانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ تویژینەوە لەبارەی ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە پەلاماری کیمیاوی (ئیدعایی) کە بووەتە هۆی مردنی ٦٠ کەس، سەردانی دووما لە غوتەی رۆژهەڵاتیی سوریا دەکەن.

 ڕێکخراوی قەدەخەی چەک وچۆڵی کیمیاوی  لە دەوڵەتی  سوریا  داوایکرد  تا ڕێو شۆێنی پێویست بۆ  ئامادەبوونی پشکێنەرانیی ئەم ڕێکخراوەیە لە دووما دا دابین بکەن. بەر لەوەیش سەرچاوەیەکی بەر پرس لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: ئەم وەزارەتخانەیە بە فەرمی بانگێشتنی  ڕێکخراوی قەدەخەی چەک وچۆڵی کیمیاوی لە مەڕ انردنیی وەڤدێکی پەیجووری ڕاستەقینەکان بۆ دووما و ئەنجام دانی تویژینەوە لە بارەی بانگەشەکان لەم بوارە دا.

 وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: سوپای ئە، وڵاتە هیچ ئاسەوارێکی لە پەلاماری کیمیاوی بۆ سەر ناوچەی دووما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریا دا نەدۆزیوەتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بەڕاشکاوی وتی: ئیدعاگەلێک  کە لەبارەی پەلاماری کیمایوی لە دووما لە ئارادان؛ تەنیا بەمەبەستی پۆشش دانی کردەوەی ترۆریستان و پاساو کردنیی کردەوەی سەربازی بیانی لە سوریا ئەنجام دەگرێت.