چاوپێکەوتنی ویلایەتی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بەعسی سوریا
ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بەعسی سوریا دیدار و وتووێژی کرد .
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕۆژی چوارشەممە لە دووهەمین ڕۆژی سەفەرەکەی بۆ سوریا لە دیدار لەگەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوە و هیلال هیلال جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بەعسی سوریا لە دیمەشق لەسەر پێویستی پەرەی وتووێژەکان و هەماهەنگی لەنێوان تاران ودیمەشق بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان و لایەنگرانیان پێداگری کرد.
ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هەروەها لەم چاوپێکەوتنانە دا جارێکی تر داکوکی ئێران لە سوریا و خۆڕاگری خەڵکی ئەم وڵاتە لەشەڕ بە دژی تیرۆریستانی وەبیرهێنایەوە و وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا بە تایبەت لەغووتەی ڕۆژهەڵاتی ، پێوەندی ستراتژیکی تاران دیمەشقی بۆ پاراستنی هێوری ناوچە دیاریکەر وەسف کرد .
پێویستی هەماهەنگی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان وشەڕخوازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا و هاوپەیمانانی و ئامرازەکانی ناوچەیی لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی ویلایەتی لە دیمەشق بوو .
ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی قودس وەجەهەتنا کەڕۆژی سێ شەممە لە دیمەشق بەڕێوە چوو، سەردانی سوریای کردووە.