ڕووسیا: شانۆی پەلاماری شیمایی لە دوما کاری کڵاوسپییەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334004-ڕووسیا_شانۆی_پەلاماری_شیمایی_لە_دوما_کاری_کڵاوسپییەکان_بوو
جێگری سەرۆکی ناوەندی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە پەلاماری شیمیایی لە دوماێ غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا شانۆگەری بووە وتی؛ ئەو شانۆیە ڕێکخراوێک ناسراو بە کڵاو سپییەکان وەڕێیخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2018 08:16 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: شانۆی پەلاماری شیمایی لە دوما کاری کڵاوسپییەکان بوو

جێگری سەرۆکی ناوەندی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە پەلاماری شیمیایی لە دوماێ غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا شانۆگەری بووە وتی؛ ئەو شانۆیە ڕێکخراوێک ناسراو بە کڵاو سپییەکان وەڕێیخست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژەنەراڵ " ڤیکتۆر پۆزنیخییەر" ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند: ڕێکخراوێک بە ناوی "کڵاوسپییەکان" بە هاوکاریی تیرۆریستانی گەمارۆدراو و پشتیوانیان شانۆی پەلاماری شیمیایی بۆ سەر دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیان وەڕێ خست.

جێگری سەرۆکی ناوەندیی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا هەروەها بە ئاماژە بە دۆزرانەوەی شوێنی بەرهەم هێنانی مادەی شیمیایی ژاواراوی لە تونێلە ژێرزەوینییەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق وتیشی: ئەو بنکانەی بەرهەم هێنەری مادی شیمیایی هەر هەموویان لە دەستی تیرۆریستان دا بوون و ئەوا بەنیاز بوون کردەوەیەکی دنەدەرانە ئەنجام بدەن بەڵام هێزە سوورییەکان و ناوەندیی ڕوسیی ئاشتیی دانەوەی لایەنەکانی شەڕ لە سووریا توانیان دەسبەجێ ئەو پیلانەیان پووچەڵ بکەنەوە.

تیرۆریستانی "جەیشولئیسلام" کە ئێستا لە ناوچەی دوما" لە غوتەی ڕۆژهەڵات" سەقامگیرن شەوی یەکشەممە دیمەشقیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە پەلاماری شیمیایی کردۆتە سەر ئەو ناوچەیە و دەیان کەسی کوشتووە، تۆمەتێک کە دەوڵەتی سووریا لێبڕاوانە ڕەتی کردۆتەوە.

ئەمریکا  و ژمارێک وڵاتی هاوپەیمانی لەوان بەریتانیا و فەرانسا بە دەکارهێنانی ئەو کەش نانەوەیەو  بەبێ ئەوەی بەڵگە و سەنەدێکی بڕواپێکراویان لە بەردەستدا بێ، دەوڵەتی سووریایان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ئەو پەلامارەی ئەنجام داوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە سوپای ئەم وڵاتە هیچ ئاسەوار و نیشانەیەکی سەلمێنەری ئەوەی پەلاماری شیمیایی کرابێتە سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەس نەکەوتووە.