هەڵکرانی ئاڵای سووریا لە دومای غوتەی ڕۆژهەڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334008-هەڵکرانی_ئاڵای_سووریا_لە_دومای_غوتەی_ڕۆژهەڵات
سەرۆکی ناوەندی ڕووسیی چاوەدێر بە سەر ئاگربڕ لە سووریا رایگەیاند کە ئاڵای سووریا لە شاری دوما هەڵکراوە و دەوڵەتی سووریا بە تەواوەتی دەستی گرتووە بە سەر غوتەی ڕۆژهەڵات لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2018 08:51 Asia/Tehran
  • هەڵکرانی ئاڵای سووریا لە دومای غوتەی ڕۆژهەڵات

سەرۆکی ناوەندی ڕووسیی چاوەدێر بە سەر ئاگربڕ لە سووریا رایگەیاند کە ئاڵای سووریا لە شاری دوما هەڵکراوە و دەوڵەتی سووریا بە تەواوەتی دەستی گرتووە بە سەر غوتەی ڕۆژهەڵات لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق.

غوتەی ڕۆژهەڵات وەکوو ناوچەیەکی ستراتژیکی نزیکی دیمەشقی پێتەختی سووریا، لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستان دا بوو کە هەموو ڕۆژێ لەو ناوچەوە شاروومەندانی دیمەشقیان دەدایە بەر راکت و گولە هاوەن کە سوپای سووریا بۆ بەرگری لە خەڵکی ئەم وڵاتە هەموو ئەو ناوچەیەی لە بوونی تیرۆریستان سڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، "یوری یەڤتوشێنکۆ" سەرۆکی ناوەندی ڕووسیی چاوەدێر بە سەر ئاگربڕ لە سووریا، بە ئاماژە بە زاڵ بوونی هێزەکانی ئەم وڵاتە بە سەر شاری دوما کە پێشتر لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی جەیشولئیسلام دا بوو، وتی: هەڵکرانی ئاڵای سووریا لە شاری دوما، وەکوو ڕووداوێکی گرینگ لە مێژووی سووریا پیشاندەری زاڵێتیی بە سەر ئەم شارە و غوتەی ڕۆژهەڵات بە تەواوەتییە.

بە پێی قسەکانی "یوری یەڤتوشێنکۆ"  ، چەن یەکەیەکی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا دەچنە نێو "دوما" بۆ ئەوەی ئەهوەنی و ئاسایش لەم شارە دامەزرێنن و دواتر ڕادەستی دەوڵەتی سووریای بکەن.