ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، ١٣مووشەکی خستەخوارەوە
هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ڕاپۆری دا: ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا، ١٣ مووشەکی کردە ئامانج و لەناوچەکانی ئەل کەسوە لە ٣٠ کیلۆمیتریی باشووری دەمشق خستوونیە خوارەوە.
بەقسەی بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوی ڕانەگەیێندراوە، لە پەلاماری سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممەی ئەمریکا بۆسەر سووریا کە ئامانجی چەندلایەنیی هەیە، لە مووشەکەکانی جۆری "کروز تاماهاک" کەڵک وەرگیراوە.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیاش ڕایگەیاند: چەند دامەزراوە کە لەسووریا کراونەتە ئامانج، دوور بوون لەهەرچەشنە ناوەندێکی حەشیمەتیی مەدەنی وناسەربازی ناسراو.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا هەروەها ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە هێرشیان کردۆتەسەر دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا لە نزیک حومس.
کەناڵی سکای نیوزیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ڕاپۆری دا: دەنگی تەقینەوەی قورس لەچەند شوێنی دەمشقی پایتەختی سووریا بەرگوێ کەوتووە. کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەمریکا( سی ئێن ئێن) رایگەیاند: هێرش بۆسەر سووریا، لەڕێی ئاسمان و دەریاوە ئەنجامی گرتووە.
کەناڵی ئەلجەزیرەش بەگێڕانەوە لە پەیامنێرەکەی ڕایگەیاند: تائێستا سی مووشەکی کروز تاماهاک گیراوەتە چەند ئامانجێک لە سووریا.
هاوکات لەگەڵ ئەوەدا، تەلەفزیۆنی حکومەتیی سووریا ڕایگەیاند: سوپای ئەو وڵاتە لەحاڵی بەرەوڕووبوونەوەی پەلاماری هاوبەشی ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە بۆسەر سووریایە.