هەوڵی میدیا رۆژاواییەکان بۆ بە پێچەوانەپێشاندانی ڕاستییەکانی سووریا
یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی رادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوە سنووری، وتی: میدیا ڕۆژاواییەکان تێدەکۆشن خەڵکانی سووریا بە خەڵکانێکی نیگەران لەمەڕ داهاتوو پێشان بدەن ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕاستییەکان پێچەوانەی ئەوە، پێشان ئەدات.
دوکتور پەیمان جبلـلی یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی رادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوە سنووری لەسەردانی لەناوچە ڕزگارکراوەکان لە سووریا، وتی: کەشی ئەو وڵاتە، کەشێکی شادی دوای سەرکەوتنە.
یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوی رادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوە سنووری کە لەدیمانە لەگەڵ پەیامنێری کەناڵی ئەلعالەم لەدەمشق قسەی دەکرد، وتی: دەسدرێژکاریی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆسەر سووریا ، کارناکاتە سەر کردەوەی سوپاو گەلی ئەو وڵاتەو خۆڕاگریی.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد: وڵاتانی ناوچە بەتایبەت عەرەبستان ناتوانن لەگەڵ سووریا شەڕ بکەن بەڵکوو تەنیا دەتوانن پارەی شەڕ بدەن بەئەمریکا.