سەرکردایەتی سوپای سووریا: بەشێ زۆری مووشەکەکانی دەسدرێژکاران، خرایەخوار
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334346-سەرکردایەتی_سوپای_سووریا_بەشێ_زۆری_مووشەکەکانی_دەسدرێژکاران_خرایەخوار
سەرکردایەتیی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕایگەیاند، سیستەمە دژە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی مووشەکەکانی دەسدرێژکاران بۆسەر سووریا بوونەوەو زۆربەشیان تێکشێندران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 11:52 Asia/Tehran
  • سەرکردایەتی سوپای سووریا: بەشێ زۆری مووشەکەکانی دەسدرێژکاران، خرایەخوار

سەرکردایەتیی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕایگەیاند، سیستەمە دژە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی مووشەکەکانی دەسدرێژکاران بۆسەر سووریا بوونەوەو زۆربەشیان تێکشێندران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە کاتژمێر سێ و پەنجاو پێنج خولەکی ئەمرۆ بە١١٠مووشەک، چەندین ئامانجیان لە دەمشق و دەرەوەی، کردە ئامانج و سیستەمە دژە ئاسمانییەکانی سووریا بەکارامەیی باڵاوبەهێز بەرەوڕووی ئەو پەلامارە بوونەوەو زۆربەی مووشەکەکانیان خستەخوار.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: ژمارێک لەو مووشەکانە گیرایە بیناکانی ناوەندی توێژینەوە زانستییەکان لەناوچەی بەرزەی دەمشق کە ناوەندە فێرکاری و تاقیگە زانستییەکان لەخۆدەگرێ و خەسار و زیانی ماددی لێکەوتەوە. مووشەکە تێگیراوەکان لە پێگەیەکی سەربازی هەڵکەوتوو لەنزیک حەمسیش لەڕێ لایداو بەهۆی تەقینەوەی یەکێکیان سێ کەسی سیڤیل بریندار بوون.

سەرکردایەتیی گشتیی سوپای سووریا لەو بەیاننامەدا جەختی کرد لەسەر درێژەی بەرەڤانی لە وڵات و پاراستنی شارومەندان و ڕایگەیاند: وەها دەسدرێژکاریگەلێک ناتوانێ ڕێگربێ لەبەردەم هێزە چەکدارەکاندا بۆ درێژەدان بە سەرکوت کردنی گرووپە ڕەشەکوژەکان لەسەرانسەری جوگرافیای سووریاو وەها کردەگەلێک تەنیا ئیرادەی سووریا بەهێزتر دەکا لەمەڕ بەرەڤانی لە سەروەریی نیشتمانی، مەزنایەتی و ئاسایشی وڵات و شارومەندان .