سیناتوری ئەمریکایی پەلامار بۆ سەر سووریا ی، بە فڕوفێلی ئاشکرا زانی
نیسان 14, 2018 13:07 Asia/Tehran
سیناتوری ئیالەتی ڤیرجینیای ئەمریکا پەلاماری موشەکی واشنتۆن ، لەندەن وپاریسی بۆسەر سووریا بە دەسدرێژی فریوکاران زانی.
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک "ڕێچارد بلەک" دوابەدوای دەسدرێژی مووشەکی بەیانی ئەمڕۆشەممەی ئەمریکا ، بەریتانیا وفەرانسا بۆ سەر خاکی سووریا ، وتی: ئەرتەشی سووریا لە گازی چەکەمەنی شیمیایی کەڵکی وەرنەگرتووە ، چونکە تیرۆریستەکان زۆرخیرا تەسلیم بوون. سیناتوری ئیالەتی ڤیرجینیا ی ئەمریکا وتی: هەروەها سووریا بەشێوەی بەبڕانە لە گازی ژەهراوی بۆ کەسانی سێڤێل کەڵکی وەرنەگرتووە چونکە سەربازان لەم دۆخە بەساخی نامێننە وە، کەوایە ئەمە فریویکی ئاشکرایە. میدیا کانی ڕۆژئاوایی لە ڕۆژەکانی ڕابردوو بانگەشەی کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنی شیمیایی لە شاری دوما لە غوتەی ڕٶژهەلاتی سووریا بوون وبەبێ هیچ جۆرە بەڵگەیەک ، سوپای سووریایایان لەم بارەوە تاوانبار کرد.
سەرپەیڤ