ڕەخنە وگازەندەی جرمی کوربین لە بەشداری بەریتانیا لەپەلامار بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334368-ڕەخنە_وگازەندەی_جرمی_کوربین_لە_بەشداری_بەریتانیا_لەپەلامار_بۆسەر_سووریا
ڕێبەری پارتی کرێکارانی بەریتانیا پەلاماری ئاسمانی ئەم وڵاتە وئەمریکا وفەرانسا بۆسەر سووریای، مەحکوم کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 13:12 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی جرمی کوربین لە بەشداری بەریتانیا لەپەلامار بۆسەر سووریا

ڕێبەری پارتی کرێکارانی بەریتانیا پەلاماری ئاسمانی ئەم وڵاتە وئەمریکا وفەرانسا بۆسەر سووریای، مەحکوم کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردین" چاپی بەریتانیا" جرمی کوربین "ڕێبەری پارتی کرێکارانی ئەم وڵاتە بە ڕەخنە وگازەندە لە پەلاماری ئەمریکا ، بەریتانیا وفەرانسا بۆسەر سووریا وتی: ئەم پەلامارە لەباری مافەوانی لەژێر پرسیاردایە وتەنیا دەبێتە هۆی پەرەی ئاڵوزیەکان. جرمی کوربین وتی: ئەم کردەوەیە کەمتر لە جەنایەتی جەنگی نیە وبومبەکان نابێتە هۆی /رزگاری گیانی مرۆڤەکان ویا دامەزرانی ئاشتی .کوربین وتی: ترزا مەی سەرۆک وەزیران دەبێ بۆ بەشداری لەندەن لەم پەلامارە ، لەبەردەم پەرلەمان وەڵامدەربێت. ئەم کاربەدەستە بەریتانیاییە لە دەوڵەت وپەرلەمانی وڵاتەکەی داوای کرد بەجێگای فەرمان بردن لە واشنتۆن وبەدی هێنانی مەترسی بۆ سوپای بەریتانیا ، لەمەڕ دامەزرانی ئاگر بەس لە سووریا ، دەوربگیڕن. میدیا کانی ڕۆژئاوایی لە ڕۆژە کانی ڕابردوو بانگەشەی کەڵک وەرگرتنی سوپای سووریا لە جەکی شێمیایی لە شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بوون ودوابەدوای ئەوە ئەمریکا، بەریتانیا وفەرانسە هەر بەم بیانویە ، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەدژی سووریا پەلاماری سەربازی هاوبەشیان کرد.