کووباو ئیدانەی پەلامارەکان بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334376-کووباو_ئیدانەی_پەلامارەکان_بۆسەر_سووریا
حکومەتی کووبا ، پەلامارەکانی ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە لەدژ سووریای بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 14:21 Asia/Tehran
  • کووباو ئیدانەی پەلامارەکان بۆسەر سووریا

حکومەتی کووبا ، پەلامارەکانی ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە لەدژ سووریای بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار کرد.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی پرسنا لاتینا، لەبەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کووبادا هاتووە: ئەو کردە دەسدرێژکارانەو یەکلایەنە، گرینگی نەدان بە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و پێشێلکەری یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و دەسدرێژکاریی بۆسەر وڵاتێکی سەربەخۆیەو قەیران لە سوریاو ناوچە ئاڵۆزتر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی کووبا ڕایگەیاند: هاوانا، هاودەنگی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ گەل و حکومەتی سووریا دەردەبڕێ.

وەزارەتی دەرەوەی کووبا جەختی کردووە، حکومەتی هاوانا وەک یەک لە ئیمزاکەرانی کۆنوانسیۆنی چەکە شیمیاییەکان، بێگومان کەڵک وەرگرتن لەچەکی شیمیایی لەلایەن هەر وڵاتێکەوە کە بێ، شەرمەزار دەکات.

میدیا ڕۆژاواییەکان لەڕۆژانی ڕابردوودا ئیدیعایان کرد لەشاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا کیمیاباران کراوەو بێ ئەوەی هێچ بەڵگەو سەنەدێک، سوپای سووریایان لەوبارەوە تۆمەتبار کرد.

لە درێژەی ئەو سێناریۆیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە چەند ناوچە لە سووریایان بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، مووشەکباران کرد.