غووتەی ڕۆژهەڵاتی بەتەواوی پاکتاو کرا
فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سوریا شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی پاکتاوکرانی تۆکمەوتەواوی غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگەی ریف دیمەشقی کرد .
غووتەی ڕۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لە نیزیکایەتی دیمەشقی پێتەختی سوریایە کە تیرۆریستان هەتا ماوەیەک لەمەوبەر هەموو ڕوژێ لە ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانیان ناوچە ئاوەدانەکانی دیمەشقیان بە ڕاکێت و گوللە هاوەن دەخستە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، لە بەیاننامەی فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا ڕاگەیەندراوە: هاوکات لەگەڵ ئەوەی سیستمی بەرگریی سوریا بەرەنگاری پەلاماری وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا و دوای چەندین حەوتە ئۆپراسیۆنی سەربازی چڕوپڕی هێزە چەکدارەکانی سوری، شارەکان و گوندەکانی غووتەی ڕۆژهەڵاتی بە تەواوی لە دەستی تیرۆریستانی چەکدار پاکتاو کرایەوە.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە دوای ئازاد کرانی غووتەی ڕۆژهەڵاتی تاقمەکانی دۆزینەوە و پووچەڵ کردنەوەی مینەکان و تەلەی تەقینەوەیی، ئۆپراسیۆنەکەیان دەست پێ دەکەن .