ئەسەد: پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر سوریا کردەوەیەکی دوژمنکارانە بوو
سەرۆک کۆماری سوریا جارێکی تر جەختیکرد کە سوریا جببەخانەی کیمیاوی لەبەر دەست دانییە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارس بە گێرانەوە لە کەنالی دەنگ وباسی "مەیادین"ـی لوبنان؛ "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا لە دیداری چەند نوێنەری پەرەلەمانی ڕوسیا لە دیمەشق(پێتەختی سوریا) پەلاماری ئەمریکا ، فەرەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سوریا وەک کردەوەیەکی دوژمنکارانە وەسف کرد.
بەشار ئەسەد وتیشی: ئەم پەلامارە، ئەنجامێکی جگە لە، یەکێتی و ئیرادەی گەلی سوریا لە خەبات دژی ترۆریسم و سەرکوتکردنی ئەوان لە خاکی سوریا دا نابێت. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێ لە ئەندامانی پەرلەمانی ڕوسیا بە گێرانەو لە بەشار ئەسەد وتوویەتی کە بەرەڤانی ئاسمانی سوریا ، لە پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سوریا ، کارامەیی خۆی نیشان دا و شارومەندانی سوری ، ئیتر لە پەلاماری سەربازی وڵاتانیی رۆژ ئاوایی ترسێکیان نییە .
بەیانی شەممە ئەمریکا ، فەرەنسا و بەریتانیا پتر لە ١٠٠ مووشەکیان گرتە بنکە ومەترێزگەلیک لە سوریا و گردو پەری دیمەشق و بەرەڤانی سوریا توانی ٧١ مووشەک پێوشۆین بگرێت ولە ناویان ببات.
ئەمریکا هاوڕێ بەریتانیا و فەرەنسا، لە ڕۆژانبی رابردوو ئیدعای کەڵک وەرگرتن لە چەک وچۆڵی کیمیاوی لە شاری دووما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردووە هەر بۆیە پەلاماری سوریایان داوە .