ئەسەد: پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر سوریا کردەوەیەکی دوژمنکارانە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334454-ئەسەد_پەلاماری_ئەمریکا_و_هاوپەیمانەکانیی_بۆ_سەر_سوریا_کردەوەیەکی_دوژمنکارانە_بوو
سەرۆک کۆماری سوریا جارێکی تر جەختیکرد کە سوریا جببەخانەی کیمیاوی لەبەر دەست دانییە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2018 11:14 Asia/Tehran
  • ئەسەد: پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر سوریا کردەوەیەکی دوژمنکارانە بوو

سەرۆک کۆماری سوریا جارێکی تر جەختیکرد کە سوریا جببەخانەی کیمیاوی لەبەر دەست دانییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارس بە گێرانەوە لە کەنالی دەنگ وباسی "مەیادین"ـی لوبنان؛ "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا لە دیداری  چەند نوێنەری پەرەلەمانی ڕوسیا لە دیمەشق(پێتەختی سوریا) پەلاماری ئەمریکا ، فەرەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سوریا وەک کردەوەیەکی دوژمنکارانە وەسف کرد.

 بەشار ئەسەد وتیشی:  ئەم پەلامارە، ئەنجامێکی جگە لە، یەکێتی  و ئیرادەی گەلی سوریا لە خەبات  دژی ترۆریسم و سەرکوتکردنی ئەوان لە خاکی سوریا دا نابێت. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێ لە ئەندامانی پەرلەمانی ڕوسیا بە گێرانەو لە بەشار ئەسەد وتوویەتی کە بەرەڤانی ئاسمانی سوریا ، لە پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سوریا ، کارامەیی خۆی نیشان دا و شارومەندانی سوری ، ئیتر لە  پەلاماری  سەربازی وڵاتانیی رۆژ ئاوایی ترسێکیان نییە .

 بەیانی شەممە ئەمریکا ، فەرەنسا و بەریتانیا پتر لە ١٠٠ مووشەکیان گرتە بنکە ومەترێزگەلیک لە سوریا و گردو پەری دیمەشق  و بەرەڤانی سوریا توانی ٧١ مووشەک پێوشۆین  بگرێت ولە ناویان ببات.

 ئەمریکا هاوڕێ بەریتانیا و فەرەنسا، لە ڕۆژانبی رابردوو ئیدعای کەڵک وەرگرتن لە چەک وچۆڵی کیمیاوی لە شاری دووما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردووە هەر بۆیە پەلاماری سوریایان داوە .