بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، تیرۆریستان لە دومای سووریا چەکی شیمیاییان بەرهەم دێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334598-بەپێی_بەڵگەو_سەنەدەکان_تیرۆریستان_لە_دومای_سووریا_چەکی_شیمیاییان_بەرهەم_دێنا
بەڵگەو سەنەدی دۆزراوە لە ماڵی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی جەیشولئیسلام لەشاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمشق، ئۆپراسیۆنی دروست کردنی چەکی شیمیایی لەو ناوچەی لەکاتێکدا کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکاندا بوو، دەسەلمێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2018 09:06 Asia/Tehran
  • بەپێی بەڵگەو سەنەدەکان، تیرۆریستان لە دومای سووریا چەکی شیمیاییان بەرهەم دێنا

بەڵگەو سەنەدی دۆزراوە لە ماڵی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی جەیشولئیسلام لەشاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمشق، ئۆپراسیۆنی دروست کردنی چەکی شیمیایی لەو ناوچەی لەکاتێکدا کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکاندا بوو، دەسەلمێنێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەری سپۆتنیک، میدیا سوورییەکان ڕایانگەیاند: پاش ئەوەی دواگرووپی تیرۆریستانی جەیشولئیسلام هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکانیان رۆژی شەممە لە غوتە چوونەدەر، بەڵگەو سەنەدی دۆزراوە وای پێشان ئەدا کە تیرۆریستان لەو ناوچەدا، چەکی شیمیاییان بەرهەم دێنا.

میدیا سوورییەکان ڕایانگەیاند: تیرۆریستان هەوڵیاندا پێش چوونەدەر هەموو بەڵگەو سەنەدە گرینگ وهەستیارەکان بفەوتێنن بەڵام بڕێک لەو بەڵگانە بەتەواوەتی لەبەین نەچووەو لەنێو یەکێکیان، کە لەماڵی سەرکردەی جەیشولئیسلام دۆزراوەتەوە ئەو ڕستەیە گونجێندراوە: پاش ئەوەی خوێندکارانی خولی  تەکنۆلۆژیان لە ناوەندی موتاڵای سبیلی(خولی شیمی و ئەلەکترۆنیک) تێپەڕاند، بەرپرسانێک بۆ ئەو مەبەستە دەسنیشان کران.

میدیا سووریەکان ڕایانگەیاند: کەسانێک کە بەرپرسی دۆسییەی شیمیایی و پیشەسازیی چەکئامێری تیرۆریستانی جەیشولئیسلام بوون، یوسف قاقیش و ئەنەس قاشوع ناسراو بە ئەبووماهریان ناوە.

ئەمریکا بەهاوبەشیی فەڕانسە وبەریتانیا سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ١٤ی ئاڤریل بەبیانووی پەلاماری شیمیایی سەر ناوچەی دوما لەگردووپەڕی دەمشق و تۆمەتبارکردنی حکومەتی سووریا لەو پەلامارە بانگەشە بۆکراوە، بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هیرشی کردەسەر ئەو وڵاتە.