خۆپپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆ سەر سووریا لە موریتانی
خەڵکی موریتانی لە نەیاریەتی لە گەڵ دەسدرێژکارانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا لە نواکشوتی پێتەخت خوپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، سەدان کەس لە خەڵکی موریتانی بە ساز دانی خۆپیشاندان لە نواکشوت پەلامارە مووشەکیەکانی ئەمریکا فەڕانسا و بریتانیا بۆ سەر سووریایان شەرمەزار کرد . موحەمەد ولدفال سەرۆکی پارتی ئەلرفا موریتانی لە بەشدار بووانی ئەو خوپیشاندانە وێڕای شەرمەزار کردنی هەڵوێستی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت عەرەبستان ، دەسدرێژیی بۆ سەر دەسەڵاتداریەتی نیشتمانیی سووریای بە دەسپێکی شەڕ لە گەڵ ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی زانی . ئەمریکا بریتانیا و فەڕانسا سەرلە بەیانی شەمە بە بانگەشەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی کیمیایی لە دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریا پەلاماری ئەو وڵاتەی دا بانگەشەیەک کە هیچ چاودێرێکی نێونەتەوەیی ئەو بانگەشەی پشت ڕاست نەکردەوە . دەوڵەتی سووریا بە دوای ڕێککەوتنی ساڵی 2014 هەموو چەکە کیمیاییەکانی خۆی ڕادەستی نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی کرد و تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک بونیشانەی پێشێلکرانی بەڵێنەکانی دیمەشق و هەروەها بانگەشەی کەڵک وەرگرتنی ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە چەکی کیمیایی لە دوما ڕادەست نەکراوە .