گردبوونەوەی مەزنی خەڵکی دەمشق بۆ داکۆکیی لە حکومەتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334674-گردبوونەوەی_مەزنی_خەڵکی_دەمشق_بۆ_داکۆکیی_لە_حکومەتی_سووریا
هەزاران کەس لە خەڵکی دەمشق ئەمرۆ دووشەممە بۆ داکۆکیی لە حکومەتی سووریاو بەرەی موقاوەمە لە مەیدانی ناوەندیی ئەو شارە گردبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2018 15:25 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی مەزنی خەڵکی دەمشق بۆ داکۆکیی لە حکومەتی سووریا

هەزاران کەس لە خەڵکی دەمشق ئەمرۆ دووشەممە بۆ داکۆکیی لە حکومەتی سووریاو بەرەی موقاوەمە لە مەیدانی ناوەندیی ئەو شارە گردبوونەوە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، بەشداربووانی سووری بە بەدەستەوە گرتنی ئاڵای سووریا، وێڕای داکۆکی لە دەوڵەتی قانونیی بەشار ئەسەد و سوپای وڵاتەکەیان، پەلاماری مووشەکیی ڕۆژی دووشەممەی ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە بۆسەر سووریایان شەرمەزار کردو خوازیاری پێوشوێن گرتنی ئەو دەسدرێژییە لەلایەن بەرپرسانی سووری بوون.

خەڵکی دەمشق وێڕای سوپاس و پێزانینی سوپاو هێزەکانی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە بەرەنگاری تیرۆریزم لەو وڵاتە دەبنەوە، داوایان لە کۆمەڵگا جیهانییەکان کرد لەهەمبەر ئەو دەسدرێژکارییانە بێ دەنگ نەبن.

ئەمریکا بەهاوبەشیی فەڕانسە و بەریتانیا، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بەبیانووی پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی دوما لەگردووپەڕی دەمشق و تۆمەتبارکردنی حکومەتی سووریا لەو پەلامارە بانگەشە بۆکراوە، بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هێرشی سەربازی کرد بۆسەر ئەو وڵاتە .