ئاگر تێبەردرانی ئاڵای ئەمریکا لە ئاتێن؛ ئیدانە کردنی پەلاماری ڕۆژاوا بۆ سەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334732-ئاگر_تێبەردرانی_ئاڵای_ئەمریکا_لە_ئاتێن_ئیدانە_کردنی_پەلاماری_ڕۆژاوا_بۆ_سەر_سووریا
یۆنانییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەلاماری ڕۆژاوا بۆ سەر سووریا ئاوریان بەردایە ئاڵای ئەمریکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2018 09:05 Asia/Tehran
  • ئاگر تێبەردرانی ئاڵای ئەمریکا لە ئاتێن؛ ئیدانە کردنی پەلاماری ڕۆژاوا بۆ سەر سووریا

یۆنانییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەلاماری ڕۆژاوا بۆ سەر سووریا ئاوریان بەردایە ئاڵای ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانی تووڕە لە ئاتێنی پێتەختی یونان، ڕۆژی دووشەممە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەلاماری ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا، ئاڵای ئەمریکایان ئاور تێبەردا و هەوڵیان دا پەیکەرەی "هەری ترۆمەن"ی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا بخەنە خوارەوە.

خۆپیشاندەران هەوڵیان دا بۆ کەندنەوەی دەس و لاقەکانی پەیکەرەی ترۆمەن و زبڵیان فڕە دا بەرەو سەری ئەو پەیکەرەیە، بەڵام پۆلیسی یۆنان لەگەڵ خۆپیشاندەران تێکهەڵچوو و بۆ بڵاوە پێ کردنیان گازی فرمێسکهێنی بەکار هێنا.

لەم شەڕ و پێکدادانانەدا سێ خۆپیشاندەر بریندار بوون. یەکێک لەو ناڕازییانە وتی ئەم پەیکەرەیە هێمای ئیمپێریالیزی ئەمریکا لە یۆناندایە.

ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا سەر لە بەیانی شەممە ١٤ی ئاپریل بە بیانووی تۆڵە سەندنەوەی پەلاماری شیمیایی بانگەشەکراوی ٧ی ئاپریل بۆ سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات، هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریا، پەلاماری مووشەکییان کردە سەر ئەم وڵاتە.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری ڕۆژاوا ١٠٣ مووشەکی بەرەو ئامانجی جۆربەجۆر لە سووریا تەقاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، ٧١ مووشەکی لە سەرجەم ١٠٣ مووشەکی تەقێندراو بەرەو ئەم وڵاتەی خستە خوارەوە.