بانگەشەی ترەمپ: هەر هەموو ئەو مووشەکانەی بەرەو سووریا تەقیندران، ئامانجەیان پێکاوە
"دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا بانگەشەی کرد: هەومو ئەو مووشەکانەی بەرەو سووریا تەقێندراون ، ئامانجەکەی خۆیان پێکاوە و هیچ کامەیان نەکەوتوونەتە خوارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رایگەیاند: لە پەلاماری هاوبەشی ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا بۆ سەر سووریا، زیاتر لە ١٠٠ مووشەک بەروە هەندێ ئامانج لە م وڵاتە تەقێندران.
بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ژەنەراڵ "ئیگۆر کوناشێنکۆف" Igor Konashenkov وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە وردیاتیی پەلاماری سەربازیی سێ لایەنەی ڕۆژاواییەکان بۆسەر سووریا وتی: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، ٧١ مووشەکی لە سەرجەم ١٠٣ مووشەکی تەقێندراو بەرەو ئەم وڵاتەی خستۆتە خوارەوە.
ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا سەر لە بەیانی شەممە ١٤ی ئاپریل بە بیانووی تۆڵە سەندنەوەی پەلاماری شیمیایی بانگەشەکراوی ٧ی ئاپریل بۆ سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات، هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریا، پەلاماری مووشەکییان کردە سەر ئەم وڵاتە.