بەردەوامیی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بەرامبەر بە بەشداریی بەریتانیا لە پەلاماردانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334738-بەردەوامیی_ناڕەزایەتی_دەربڕینەکان_بەرامبەر_بە_بەشداریی_بەریتانیا_لە_پەلاماردانی_سووریا
سەدان کەس لە ناڕازییان بەرامبەر بە بەشداری بەریتانیا لە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا، دوێنی دووشەممە بۆ دووەم جار خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2018 09:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بەرامبەر بە بەشداریی بەریتانیا لە پەلاماردانی سووریا

سەدان کەس لە ناڕازییان بەرامبەر بە بەشداری بەریتانیا لە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا، دوێنی دووشەممە بۆ دووەم جار خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا لەم کۆبوونەوە ناڕەزاییانەدا کە هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجەمەنی عەوامی بەریتانیا سەبارەت بە سووریا بەڕێوە چوو، بەشدار بووان هەندێ لافیتەیان بە دەستەوە بوو کە لە سەریان نووسرابوو؛ "سوریا بۆردومان مەکەن" . "پەلاماری سەربازی ئازاری خەڵک ساڕێژ ناکات" و "ترێزا مەی شەرم بتگرێ".

ناڕزاییان لە بەشداریی بەریتانیا لە پەلاماردانی سووریا، داوایان لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد تا کۆتایی بێنێ بە سیاسەتی شەڕخوازانەی واشینگتۆن.

لەم کۆبوونەوە ناڕەزایانەدا هەروەها ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمان لەوان ئەندامانی نەیاری دەوڵەت شان بە شانی چالاکانی مەدەنی و دژە شەڕ، وتاریان سەبارەت بە نەیارەتیان لەگەڵ پەلاماردرانی سووریا پێشکەش کرد. ئەوان جەختیان دەکرد لە سەر ئەوەی کە لەندەن دەبێ کۆتایی بێنێ بە پەیڕەوی لە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی واشینگتۆن کە بۆتە هۆی بەردەوام بوونی قەیران لە ناوچەکە.

ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا سەر لە بەیانی شەممە ١٤ی ئاپریل بە بیانووی تۆڵە سەندنەوەی پەلاماری شیمیایی بانگەشەکراوی ٧ی ئاپریل بۆ سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵات، هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریا، پەلاماری مووشەکییان کردە سەر ئەم وڵاتە.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری ڕۆژاوا ١٠٣ مووشەکی بەرەو ئامانجی جۆربەجۆر لە سووریا تەقاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، ٧١ مووشەکی لە سەرجەم ١٠٣ مووشەکی تەقێندراو بەرەو ئەم وڵاتەی خستە خوارەوە.