بەردەوامی ڕەخنە وگازندە لە داکۆکی دەوڵەتی تورکیا لە پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سوریا
جێگری پارتی نیک لە تورکیا پەلاماری ئەمدواییەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سوریای بنپێکرانی یاسا و ڕێسا و مافە نێودەوڵەتییەکان زانیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی ئیرنا، " ئومێد ئوزداغ" لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی هاڵک تی ڤی تورکیا وتی: پشتگری پارتی دەستەڵاتداری تورکیا لە پەلامارەکانیی رۆژئاوا بۆ سەر سوریا بە بیانووی پەلاماری کیمیاوی لە شاری دووما لە غوتەی رۆژهەڵاتی "دیمەشق" ، لە ئاکامی دا بە زەرەری فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەبێت .
جێگری پارتی نیکی تورکیا وتیشی: تا بە ئێستا هیچ بەڵگەیەکی جێ بڕوا ومسۆگەڕ لەمەر ئەنجام درانی پەلاامارە کیمیاوییەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتی سوریا دا بڵاو نەبۆتەوە و تەنانەت لە دەنگ وباس و ڕاپۆرتی بڵاڤۆک و چاپەمەنی ئەمریکایی و رۆژئاوایی دا ئەم بابەتە بە گوماناوی لە قەلەم دراوە.
دوای پەلامارە مووشەکییەکانی ئەمریکا و اهوپەیمانەکانی (بەریتانیا و فەرەنسا) لە ١٤ ئاپریل بۆ سەر سوریا ، دەوڵەتی تورکیا لە کردەوەیەکی لەناکاو دا پشتگری ئەم پەلامارانەی کرد و تەنانەت خوازیاری بەردەوامبوونی بۆتەوە .
پشتگری تورکیا بەڕەوڕووی کاردانەوەی تووندی ئەندامانی پایەبەرزی پارتەکان و هەروەها لیکۆڵەرانی سایسی تورک بۆتەو ە. " تەمەل کاراملا ئۆغلوو" سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا پەلامارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر سوریای وەک خزمەتێکی گەورە زانیوە بە ڕژیمی زایۆنی . "دوغوو پرێنچێک" سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا یش پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سوریا وەکوو ڕەفتارێکی گەمژانە وەسف کرد .
ترۆریستانی سەقامگیر لە ناوچەی "دووما" ، شەممە (٧ ئاپریل) دیمەشقیان تۆمەتبار بە پەلاماری کیمیاوی کرد بۆ سەر ئەم ناوچەیە. تاوانێک کە دەوڵەتی سوریا بەبڕشتانە ڕەتیدەکاتەوە .