ئازادکرانی ناوچەیەکی ستراتژیک لە دەورووبەری دیمەشق
هێزەکانی سوپای سوریا ئێوارەی ڕۆژی شەممە ناوچەی زین لە باشووری دیمەشقیان لە دەست تاقمە تیرۆریستەکان ئازاد کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی مەیادین، ناوچەی ستراتژیکی زین لە نێوان ناوچەکانی یەلداو حەجەر ئەسوەد لەباشووری دیمەشق لە ئۆپراسیۆنی ڕۆژی شەممەی هێزەکانی سوری بە دژی تیرۆریستانی تاقمۆکەی ناسراو بە جەیشولئیسلام ئازاد کرا.
لەم ئۆپراسیۆنە دەیان تیرۆریستی جەیشولئیسلام کوژران و یان بریندار بوون .
بەوتەی فەرماندەرانی سوپای سوریا، ئازاد کردنی ئەم ناوچەیە و ناوچەکانی تر لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی بە مانای ڕزگاربوونی ئەم ناوچانە لەپەلاماری بە هاوەنی تاقمە تیرۆریستییەکانە .
بە هۆی پەلاماری بە هاوەنی سێ ساڵی ڕابردووی تیرۆریستان بۆ سەر دەورووبەری دیمەشق هەزاران کەسی سیڤیل کوژران یان بریندار بوون .
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاقمە ترۆریستییەکان لەوان جەیشولئیسلام دوای ئەوەی زەرەروزیانێکی قورسیان بینی لە زۆرێک لە ناوچەکانی دەورووبەری دیمەشق چوونە دەر .