دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری ڕەقەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i335384-دۆزینەوەی_گۆڕێکی_بە_کۆمەڵ_لە_شاری_ڕەقەی_سووریا
ئەنجومەنی بنیاتنانەوەی شاری ڕەقەی سوریا،باسی دۆزینەوەی دەیان تەرمی تڕوڕیستان و خەڵکی مەدەنی کرد لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لەو ناوچە و بنکەی پێشووی تاقمی تڕۆڕیستی داعش .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2018 07:45 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری ڕەقەی سووریا

ئەنجومەنی بنیاتنانەوەی شاری ڕەقەی سوریا،باسی دۆزینەوەی دەیان تەرمی تڕوڕیستان و خەڵکی مەدەنی کرد لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لەو ناوچە و بنکەی پێشووی تاقمی تڕۆڕیستی داعش .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی تەلەفیزیونی ئیسکای نیوزی بریتانیا  ، لێژنەی  بنیاتنانەوەی  شاری ڕەقە  ڕۆژی شەمە  ڕایگەیاند ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە  لە یاریگەیەکی  توپی پێی، نزیک  نەخۆشخانەیەک دا دۆزراوەتەوە کە داعشیەکان بەرلە شکست ھێنانیان لە ڕەقە  لەوێ سەقامگیر بوون .  پێشتریش  ئەرتەشی سووریا  دوو گۆڕی بە کۆمەڵیان  لە دەڤەری ڕەقە   بە 200  تەرم دۆزیبووەوە .  وڵاتانی ڕۆژئاوایی  عەرەبی  بە سەرکرادایەتی  ئەمریکا  لە حەوت   ساڵ  لەمەوبەرەوە   بە  ئیسترتژیای   سەرنخوونی کردنی دەوڵەتی  یاسایی  بەشار ئەسەد  و بە لاگری  لە تاقمە   تڕوڕیستیەکان  بوونە هۆی  ئەوەی  کە  دەیان هەزار تڕۆڕیستی  توندڕۆ  لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی  جیهان بەرەو سووریا بڕۆن . تڕوڕیستان  لەو ماوەیەدا  هەزاران  شاروومەندی  سوورییان  کوشتووە  و ملوێنان  کەسیان  ئاوارە کردوە .