دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری ڕەقەی سووریا
ئەنجومەنی بنیاتنانەوەی شاری ڕەقەی سوریا،باسی دۆزینەوەی دەیان تەرمی تڕوڕیستان و خەڵکی مەدەنی کرد لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لەو ناوچە و بنکەی پێشووی تاقمی تڕۆڕیستی داعش .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی تەلەفیزیونی ئیسکای نیوزی بریتانیا ، لێژنەی بنیاتنانەوەی شاری ڕەقە ڕۆژی شەمە ڕایگەیاند ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە لە یاریگەیەکی توپی پێی، نزیک نەخۆشخانەیەک دا دۆزراوەتەوە کە داعشیەکان بەرلە شکست ھێنانیان لە ڕەقە لەوێ سەقامگیر بوون . پێشتریش ئەرتەشی سووریا دوو گۆڕی بە کۆمەڵیان لە دەڤەری ڕەقە بە 200 تەرم دۆزیبووەوە . وڵاتانی ڕۆژئاوایی عەرەبی بە سەرکرادایەتی ئەمریکا لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بە ئیسترتژیای سەرنخوونی کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد و بە لاگری لە تاقمە تڕوڕیستیەکان بوونە هۆی ئەوەی کە دەیان هەزار تڕۆڕیستی توندڕۆ لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەرەو سووریا بڕۆن . تڕوڕیستان لەو ماوەیەدا هەزاران شاروومەندی سوورییان کوشتووە و ملوێنان کەسیان ئاوارە کردوە .