فەیسەڵ میقداد : بەریتانیا لە شانۆی ساختەی پەلاماری شیمیایی بۆ سەر دومادا دەستی هەیە
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا رۆژی یەکشەممە لە وتووێژێک دا لە گەڵ کەناڵی ئای تی ڤی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەریتانیا لە شانۆی ساختەی پەلاماری شیمیایی بۆ دوما دەستی هەیە جەختی کردەوە ئەم شانۆیە دیزاین کرا تا بە گوێرەیەوە هێرشی سەربازیی سەرسوریا پاسا بدرێ .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، فەیسەڵ میقداد وتیشی خەڵکی دوما دوای رزگارکرانی ئەم شارە لە چنگ ترۆریستان رایانگەیاند تیرۆریستان هەندێ کەسیان ناچار دەکرد لە بەرامبەر کامێرادا ڕاوەستن و بە درۆ رابگەیەنن مناڵانیان لەم پەلامارەدا کوژران .
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی کردەوە وێنە و ڤیدیۆکانی پاڵدراو بە پەلاماری شیمیایی ئیدعاکراو لە دوما کە لە لایەن میدیا رۆژاوایی و عەرەبیەکانی لاگری تیرۆریستان بڵاوبۆوە هەمووی ناڕاستن .
سێکوچکەی شەڕاشۆیی ( ئەمریکا و فەڕەنسە و بەریتانیا ) سەر لەبەیانی شەممە چاردەی نیسان واتە ڕێک یەک حەوتە دوای هاتنەئارای تۆمەتی پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی دوما لە غوتەی رژهەڵات ( حەوتی نیسان ) زیاتر لە سەد موشەکیان گرتە چەندین ناوچەی سوریا . ئەم تاوانکاریە بە بیانووی ئەم پالامارە شیمیاییە ئەنجام بوو .