دیداری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق
یاریدەدەری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری سیاسی دوای چوونی بۆ ناو دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و وتووێژی کرد .
حسین جابری ئەنساری وتووێژکاری باڵای ئێران لە وتووێژەکانی نێونەتەوەیی ئاشتی سووریا هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە لە گەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی سووریا سەبارەت بە دوایین ڕووداوە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی هاوپەیوەەند بە قەیرانی سووریا بیروڕا بگۆڕنەوە . یاریدەدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنا لە دیمەشق وتی : پەلاماری ئەم دواییەی ئەمریکا ئینگلیز و فەڕانسا بۆ سەر سووریا هیچ کاریگەریەکی لە سەر ڕەوتی ڕووداوەکان لە گۆڕەپانە سەربازی و سیاسیەکانی ئەو وڵاتە نیە . ئەمریکا هاوڕێ لە گەڵ فەڕانسا و بریتانیا سەرلەبەیانی شەمە 14 ئاوریل بە بیانووی پەلاماری کیمیایی لە دومای سووریا زیاتر لە 100 مووشەکیان بەره و ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا هاویشت . حسین جابر ئەنساری ڕایگەیاند : ئەو سێ وڵاتە خۆیان بە بڕیاردەر لە جیاتی وڵاتانی جیهان دەزانن و ئامانجگەلی سیاسی تایبەت بە بیانووی مافی مڕۆڤ پێ و شۆێن دەگرن کە بە هیچ لەونێک بو هیچ وڵاتێک قەبووڵکراونیە . جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە هیواداری دەربڕین بۆ بە ئاکام گەیشتنی هەوڵە دیپلوماتیکەکان بۆ وێنە ڕەوتی ئاستانە جەختی کرد : کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری گەڕانەوەی ئاسایش و سەقام بۆ هەموو ناوچەکانی سووریا بە پاراستنی یەکگرتوویی سەروەری خاک و دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە .