پەلاماری توپخانەیی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بۆ سەر جەولانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i335616-پەلاماری_توپخانەیی_ئەرتەشی_ڕژیمی_زایونی_بۆ_سەر_جەولانی_سووریا
تۆپخانەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی جارێکی دیکە بنکەکانی ئەرتەشی سووریایان دایە بەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2018 05:47 Asia/Tehran
  •  پەلاماری توپخانەیی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بۆ سەر جەولانی سووریا

تۆپخانەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی جارێکی دیکە بنکەکانی ئەرتەشی سووریایان دایە بەر پەلامار .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران ، ڕژیمی زایونی  دوانیوەڕۆی دووشەمە  بە بیانووی  لێدانی گوللە هاوەن  لە ناوچەی داگیرکراوی جەولان  ڕایگەیاند  کە بنکەکانی ئەرتەشی سووریا لە بەشی  باکووریی بەرزاییەکانی جەولان لە خاکی سووریا بوونە ئامانجی  پەلامارە  توپخانەییەکان .لە بەیاننامەکەی  ڕۆژی دووشەمەی  ئەرتەشی  ڕژیمی زایونی  بانگەشە کراوە  کە چەن گوللەهاوەن  ڕۆژی  دووشەمە  لە لایەن  سوریاوە بەرەو   بەشی  باکووریی  بەرزاییەکانی جەولان  هاوێژراوە .  ڕژیمی زایونی   هەر ماوەیەک جارێک  بە بیانووی  هاویشتنی  ڕاکێت  و گوللە هاوەن بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە خاکی سووریا و لوبنان  ناوچە سنووریەکانی  ئەو وڵاتانە ئە دەنە بەر پەلامار .  ڕژیمی زایونی  لە شەڕی  ساڵی 1967ی زایینی  - 1200  کیلومەتر   لە بەرزاییەکانی  جەولانی داگیر کردووە و لە ساڵی 1981  ئەو   ناوچەگەلەی  لکاندە سەرزەویە  داگیرکراوەکان ،  کۆمەڵگای جیهانی تا ئێستا  پەیوەست بوونی  ئەو بەشە لە بەرزاییەکانی جەولانی بە سەرزەویە داگیرکراوەکانی بە فەرمی نەناساندووە .