پەلاماری توپخانەیی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بۆ سەر جەولانی سووریا
تۆپخانەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی جارێکی دیکە بنکەکانی ئەرتەشی سووریایان دایە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، ڕژیمی زایونی دوانیوەڕۆی دووشەمە بە بیانووی لێدانی گوللە هاوەن لە ناوچەی داگیرکراوی جەولان ڕایگەیاند کە بنکەکانی ئەرتەشی سووریا لە بەشی باکووریی بەرزاییەکانی جەولان لە خاکی سووریا بوونە ئامانجی پەلامارە توپخانەییەکان .لە بەیاننامەکەی ڕۆژی دووشەمەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بانگەشە کراوە کە چەن گوللەهاوەن ڕۆژی دووشەمە لە لایەن سوریاوە بەرەو بەشی باکووریی بەرزاییەکانی جەولان هاوێژراوە . ڕژیمی زایونی هەر ماوەیەک جارێک بە بیانووی هاویشتنی ڕاکێت و گوللە هاوەن بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە خاکی سووریا و لوبنان ناوچە سنووریەکانی ئەو وڵاتانە ئە دەنە بەر پەلامار . ڕژیمی زایونی لە شەڕی ساڵی 1967ی زایینی - 1200 کیلومەتر لە بەرزاییەکانی جەولانی داگیر کردووە و لە ساڵی 1981 ئەو ناوچەگەلەی لکاندە سەرزەویە داگیرکراوەکان ، کۆمەڵگای جیهانی تا ئێستا پەیوەست بوونی ئەو بەشە لە بەرزاییەکانی جەولانی بە سەرزەویە داگیرکراوەکانی بە فەرمی نەناساندووە .