تەشەنای تێکهەڵچوونی نێوان گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i336190-تەشەنای_تێکهەڵچوونی_نێوان_گرووپە_ڕەشەکوژەکان_لە_سووریا
لەدرێژەی تاوسەندنی تێکهەڵچوونی نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە «جیش العزه» لەئیدلەب کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2018 08:51 Asia/Tehran
  • تەشەنای تێکهەڵچوونی نێوان گرووپە ڕەشەکوژەکان لە سووریا

لەدرێژەی تاوسەندنی تێکهەڵچوونی نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە «جیش العزه» لەئیدلەب کوژرا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلەمەیادین، سەرچاوە هەواڵییەکانی سەربە نەیارانی سووری دوێنێ هەینی ڕایانگەیاند: لەدرێژەی تەشەناکردنی ناکۆکیی ناوخۆیی نێوان تیرۆریستان، خالید مێعراتی ناسراو بە ئەبوولەهەب جێگری فەرماندەی گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە جەیشولعیززە لەشاری خان شەیخون لەگردووپەڕی باشووری ئیدلەبی سووریا کوژرا.

هاوکات گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا ئەلموحسینی سەرکردەو داوەری شەرعی گرووپە تیرۆریستییەکان لەباکووری سووریا، لەهەڵمەتی تیرۆر گیانی بەسەلامەت دەربردووە.

گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام لەکاردانەوە بە تیرۆرەکانی ئەم دواییەی پارێزگای ئیدلەب لەناوەندی ئەو پارێزگایە بۆماوەی سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی بەڕێوە بردووە.

رۆژی ڕابردووش «أبو الورد کفربطیخ» سەرکردەی تیرۆریستانی تەحریروشام هاوڕێ لەگەڵ پاسەوانەکەی، ئەبووسەلیم بنش لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی جەیشولئەحرار و مستەفا حاجی عەلی سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی پارێزگای ئیدلەب لەکەسانی بەرهەڵستکار، لەو پاریزگایە بەدەست کەسانی نەناس کوژران.

سێ گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام ، هاوپەیمانیی تیرۆریستیی"بەرەی تەحریری سووریا" و گرووپی تیرۆریستی"سقور ئەلشام" سێ شەممەی ڕابردوو(٢٤ی ئاڤریل) پاش ئەنجامدانی چەند هەوڵێکی تیرۆریستیی کەکوژرانی سەرکردەی ئەو گرووپانەی لێکەوتەوە، لەپارێزگای ئیدلەبی سووریا ئاگربڕیان ڕاگەیاند، بەڵام ئەو ناوچەیە هەروا شایەتی شەڕ وپێکدادان و کوژرانی سەرکردەکانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژانەیە.