پەلامارەکانی بە هاوەنی ترۆریستان لە حۆمس و دەرعای سوریا
دوا بە دوای پەلاماری بە هاوەنی تاقمەکانی ترۆریستی لە باشوور و رۆژئاوای سوریا، لانیکەم دوو شاروومەندی سوری کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سوریا(سانا) ترۆریستانی بەرەی نۆسرە چەند هاوەنیان گرتە گەرەکی "ئەلقەسر" لە ستانی دەرعا (باشووری سوریا) کە بە هۆیەوە کەسێکی مەدنیی سوری کوژرا و زەرەر وزیانیش لە ماڵ و سامانی خەڵک کەوت.
کەناڵی مەیادینی لوبنانیش ڕاپۆرتی دا: بە هۆی پەلاماری بە هاوەن بۆ سەر گردو پەڕی باکووری حۆمس(ڕۆژئاوای سوریا) مندالێک کوژرا و سێ کەسی تر بریندار بوون. تاقمە ڕەشەکوژەکان رۆژی هەینیش بە هاویشتنی گولە هاوەن بۆ سەر گەرەکی "ئەلقەدەم" ـی دیمەشق، لانیکەم کەسێکی سیڤیلیان کووشت و چوار کەسی دیکەیان بریندار کرد.
هەواڵی دیکە لە سوریا باسی ئەمە دەکات، بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی سوریا و تاقمە چەکدارەکان(لە باشووری دیمەشق) لە ڕۆژی سێ شەممە(یەکەمی مانگی مای) ژمارێک پاس دەچنە باشووری دیمەشق تا گرووپە چەکدارەکان و کەسانی سیڤیل لەم شۆینە ببەنە دەر. ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن کە ئەندامانی تاقمی جەیشولئیسلام بۆ ناوچەی جرابلۆس لە ستانی حەڵەب(باکووری سوریا) و تاقمە چەکدارەکانی دیکە بۆ ئەدلێب(باکووری رۆژئاوای سوریا) رادەگوێزرێن.