خۆ بەدەستەوە دانی دەیان ترۆریست لە باکووری حۆمس لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i336404-خۆ_بەدەستەوە_دانی_دەیان_ترۆریست_لە_باکووری_حۆمس_لە_سوریا
سوپای سوریا بە تەنگتر کردنەوەی بازنەی گەمارۆی دوو شارۆچکەی "تەلبیسە" و "ئەلڕەستەن" لە ستانی حۆمس، لانیکەم ١٥٦ ترۆریستی ناچارکرد خۆ بەدەستەوە بدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2018 15:42 Asia/Tehran
  • خۆ بەدەستەوە دانی دەیان ترۆریست لە باکووری حۆمس لە سوریا

سوپای سوریا بە تەنگتر کردنەوەی بازنەی گەمارۆی دوو شارۆچکەی "تەلبیسە" و "ئەلڕەستەن" لە ستانی حۆمس، لانیکەم ١٥٦ ترۆریستی ناچارکرد خۆ بەدەستەوە بدەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس، شاری حۆمس بەردەوام بەرەوڕووی هاویشتنی گولەهاوەن لە لایەن ترۆریستانەوەیە. بەیانیی  ئەمڕۆ(یەکشەممە)ـیش بە هۆی کەوتنی گولەهاوەن لە ناوچەگەلێکی پارێزگای حۆمس، مندالێک کوژرا و سێ کەسی تر بریندار بوون.

هاوکات، هێزی تایبەتی سوپای سوریا ئەمرۆ یەکشەممە بۆ پاکتاو کردنی پارێزگای حۆمس لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە ، چووەتە ئەم پارێزگایەوە.

ناوچەی باکووری پارێزگای حۆمس و باشووری پارێزگای "حەماە" (باکووری سوریا) لە چەند رۆژی ڕابردوو شانۆی دانووستانەکان بۆ چوونە دەری تاقمەکانی چەکدار لەم ناوچەگەلە بووە . ژمارێک لە ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن شارۆچکەکانی "یەڵدا"،"بەیت سەحیم" و"بیبلا" لە باشووری دیمەشق و بە ئاراستەی بارەگای پاکی حەزرەتی زەینەب(س) ، لە سەروبەندی پاکتاوکرانی تۆکمە و تەواو دایە.