دەیان کوژراو وبریندار لە نوێترین جەنایەتی ئەمریکایی لە سووریا
پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ پارێزگەی حەسەکەی سووریا لەباکووری ڕۆژهەڵات دەیان کوژراوو برینداری لێکەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدەریی ڕەسمیی سووریا سانا لەم پەلامارانەدا چەند ناوچە لەوان گوندی "ئەلفازل " لە نێزیک شاری ئەلشدادی لە دەوروبەری باشووری حەسەکە بە بومبای ئەمریکایی بە شێوەی تۆکمە وتەواو ڕۆخا. ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە ئۆتی دووهەزارو چواردە بە بیانوی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش ، بەدەر لەچوارچیوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان هاوپەیمانییان دامەزراند. ئەم هاوپەیمانیە ئەمریکیە هەتا ئێستاکە زۆرێک لە شارومەندانی بێ تاوانی لە عێراق وسووریا لەناوخاک وخوێندا گەوزاندووە. هەواڵێکی تر لە سووریا ئەمەیە ، لەیەکەمین قۆناخ لە ڕێککەوتنی چوونەدەری تیرۆریستەکان لە ئوردوگای یەرموک لە باشووری دەمیشق کە خەریکی بەڕێوە چوونە ، هەتائێستاکە دووسەد تیرۆریست لەم ئوردوگایە چوونەتە دەرێ. بڕیارە تیرۆریستەکان بۆ ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ناوەندی سەرەکی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە بگوێزرێنەوە. ئوردوگەی یەرموک لە یەکی ئاوریلی دووهەزارو پازدە بووە بە شوێنی تێکھەڵچوونی تیرۆریستەکانی داعش وبەرەی نوسرە .