ڕێککەوتنی سوپای سوریا و تاقمە چەکدارەکان لە حومس
هێزەکانی سوپای سوریاو دامەزراوە دەوڵەتیەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەوروبەری بەشی باکووری حومس لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرت هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا، لە ئەنجامی ڕێککەوتنی تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریا، سوپای ئەم وڵاتە دەتوانێ بچێتە باکووری حومس و هەموو دامەزراوەکان و ئیدارەکانی دەوڵەتی بگەڕێنەوە بۆ ئەم ناوچەیە .
لەم ڕێککەوتنەدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە جاددەی نێودەوڵەتی حومس-حەما بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەرواری مۆرکرانی ڕێککەوتنەکە لەڕووی تاقمە چەکدارەکان دەکرێتەوە ھەتا بتوانن بە ئاسانی ئەم ناوچانە بە جێ بێڵن.
لە ڕێککەوتنی دەوڵەتی سوریا لەگەڵ تاقمە چەکدارەکان ڕاگەیەندراوە: تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان چەکی قورس و نیوە قورس و کەرەستەی سەربازیی خۆیان هەتا ئەوپەڕی دوو ڕۆژ لە بەرواری مۆرکردنی ئەم ڕێککەوتنە ڕادەستی سوپای سوریا بکەن و ئەو چەکدارانەش کە هۆگری مانەوەن لەم ناوچانە ، دەبێ چارەنووسی خۆیان دیاری کەن.
هەروەها لەم ڕێککەوتنەدا پێداگری کراوە هەموو ئەو کەسانەی کە بەنیازی چەک دانان نین دەبێ هاوڕێی بنەماڵەکانیان لەماوەی سێ ڕۆژ بچن بۆ جرابلوس و ئەدلیب لە باکوور و باکووری ڕۆژاوای سوریا.