پچڕانی یارمەتیی دراویی ئەمریکا بە کڵاوسپییەکانی سووریا
کەناڵی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی "سی بی ئس"ی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە ئیتر یارمەتیی دراوی ناخاتە بەردەستی کڵاوسپییەکانی سووریا.
لە درێژەی داکۆکییەکانی ئەمریکا لە تیرۆریستان لە سووریا بۆ دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانیان لەم وڵاتەدا، کەناڵی سی بی ئس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئیتر یارمەتیی دراوی ناخاتە بەردەستی "ڕێکخراوی بەرگری مەدەنیی سووریا" ناسراو بە کڵاوسپییەکان.
ئەم کەناڵە ئەمریکاییە بەڵگەیەکی وەزارەتی دەرەووەی ئەم وڵاتەی کەوتۆتە بەردەست کە پیشان دەدات نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی دووری ئەم وەزارەتخانەیە چاوەڕێی چرای سەوزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ ئەوەی سەر لەنوێ یارمەتیییە دراوییەکانی بخاتەوە بەردەستی "ڕێکخراوی بەرگری مەدەنیی سووریا" ناسراو بە کڵاوسپییەکان.
بە پێی ئەم بڕیارە هیچ بڕیارێک لە لایەن وەزارەتی دەرەوە بەم نووسینگەیە ڕانەگەیەندراوە و ئەم مەسەلە بۆتە هۆی بڕانی یارمەتیی دراوی لە گرووپی "ڕێکخراوی بەرگری مەدەنیی سووریا" ناسراو بە کڵاوسپییەکان.
ژماری ئەو کەسانەی کە لەم گرووپەدا لە سووریا چالاکی دەکەن سێ هەزار کەس ڕاگەیەنداروە.