کەوتنە خواری کۆپتەرێکی ڕووسی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i337436-کەوتنە_خواری_کۆپتەرێکی_ڕووسی_لە_سووریا
کۆپتەرێکتی Ka-52 سوپای ڕووسیا شەوی سێشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کەوتە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2018 03:33 Asia/Tehran
  • کەوتنە خواری کۆپتەرێکی ڕووسی لە سووریا

کۆپتەرێکتی Ka-52 سوپای ڕووسیا شەوی سێشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کەوتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ؛ وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە راگەیاندنی ئەوم هەواڵە وتی: هەر دوو فڕۆکەوانی ئەو کۆپتەرە کوژراون.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ، تەگەرەی تەکنیکیی بە هۆکاری کەوتنە خواری ئەو کۆپتەرە ڕاگەیاندووە.

ڕووسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە داخوازی سووریا یارمەتیی ئەم وڵاتە دەدەن لە خەباتی دژ بە تیرۆریستان.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە بە یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی و پشتیوانیی ڕووسیا توانی شاری بوکەمال لە باشووری پارێزگای دەیروزور لە ڕۆژهەلاتی سووریا (دوایین بنکەی سەرەکیی تیرۆریستانی داعش) ڕزگار بکات.

بە ڕزگار کرانی بوکەمال بازنەی چالاکیی تیرۆریستانی داعش لە سووریا بە دەشت و بیاوانەکانی دەڤەری پارێزگاکانی دەیروزور و حومس بەرتەسک بۆتەوە.