فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریا ناوەندێکی سێخوری بیانیان لە دەرعا بۆردومان کرد
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا ناوەندێکی سەربە یەکێ لە ڕێکخراوە هەوالگری و سێخوڕیە بیانیەکانیان لە شاری حارەی سەربە پاریزگەی دەرعای باشووری ئەو وڵاتە بۆردومان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا ناوەندێکی سەر بە یەکێ لە ڕێکخراوەکانی هەواڵگری وسێخوڕی بیانی لە شاری حارە کە لەژێر داگیر کاری تاقمە تیرۆریستەکان دایە ، بومباران کرد. ئەم ناوەندە بەر لە شەڕی ناوخۆیی سووریا سەر بەهێزەچەکدارەکانی سووریا بوو. بە قسەی سەرچاوەیەک لە وەزاڕەتی بەرەڤانی سووریا ، دەمیشق ئەم دامەزراوانەی دوای ئەوە کە دیاربوو ناوەندێک بۆ شناسایی ئەلکترونیکی لەلایەن یەکێ لە ڕێکخراوەکانی هەوڵگری وڵاتی بیانی لە پشتیوانی لە تاقمە چەکدارە تیرۆریستەکانی کەڵکی لیی وەرگیرا ،خستە ژێر چاوەدیریەوە. لە ڤیدیویەک دا لە پەهبادیک فیلمی گرتووە ترۆمبێلەکان وبینا تەقێندراوەکان لە ناوەندی سێخوڕی بیانی کە لەلایەن میگی بیست ویەک ومیگی بیست وسێ بومباران کراون ، دەبێندرێت. پێشتر یش سەرچاوەکانی سووریا لە دۆزرانەوەی بڕیکی زۆر چەک ودەرمانی دروست کراوی ئیسراییل لە قەنیترە لە باشووری ڕۆژئاوا ودەرعا لە باشووری سووریا هەواڵیان دا کە خەریکی ناردن بۆ تییرۆریستەکان لەگردوپەڕی حومس لە ڕۆژئاوای سووریا بوو.