تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری ئەدلیبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i338128-تەقینەوەیەکی_تیرۆریستی_لە_شاری_ئەدلیبی_سووریا
تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری ئەدلیبی باکووری سووریا لانیکەم شەش کوژراوی لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2018 04:27 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری ئەدلیبی سووریا

تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری ئەدلیبی باکووری سووریا لانیکەم شەش کوژراوی لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم تەقینەوە تیرۆریستییە کە شەوی یەکشەممە لە نیزیکی نەخوشخانەی شاری ئەدلیب ڕووی دا، بیست و هەشت کەس کوژران و بریندار بوون  . 

سەرچاوەکانی خۆجێیی ڕایانگەیاند نەخۆشخانەی شاری ئەدلیب لەبەر ئەم تەقینەوەیە زەبری وێکەوتووە و  ئەگەری خزمەتگوزاری لەوێ دا  لە ئارادا  نییە.

شاری ئەدلیب  لە باکووری ڕۆژاوای  سوریا  لە دەستی تیرۆریستان دایە.

تیرۆریستان دوای شکستی پەیتاپەیتای لەبەرامبەر هێزی سوری، زۆرتر لە ڕابردوو دەست دەدەنە  تەقینەوەی کوێر و کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا.

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بو گۆڕینی  هاوکێشەکانی ناوچە  بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکرا.

هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە لەم مانگانەی  دوایی توانیان زبرێکی قورس  لە تیرۆریستان بدەن.