پێشوازیی دیمەشق لە بەشداریی ئێران لە قۆناغی بنیاتنانەوەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i338758-پێشوازیی_دیمەشق_لە_بەشداریی_ئێران_لە_قۆناغی_بنیاتنانەوەی_سووریا
سەرۆک وەزیرانی سووریا لەدیداری "عەباس ئاخووندی" وەزیری ڕێگاوبان خانووبەرەو شارسازیی ئێران لە دیمەشق جەختی کرد: دیمەشق پێشوازی دەکات لە بەشداریی ئێران لە قۆناغی بنیاتنانەوەی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2018 04:30 Asia/Tehran
  • پێشوازیی دیمەشق لە بەشداریی ئێران لە قۆناغی بنیاتنانەوەی سووریا

سەرۆک وەزیرانی سووریا لەدیداری "عەباس ئاخووندی" وەزیری ڕێگاوبان خانووبەرەو شارسازیی ئێران لە دیمەشق جەختی کرد: دیمەشق پێشوازی دەکات لە بەشداریی ئێران لە قۆناغی بنیاتنانەوەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا هەروەها بە خۆشحاڵی دەربڕین بەرامبەر بە ئاستی باش و بانی پێوەندیی سیاسی نێوان دیمەشق و تاران ، جەختیشی کرد لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەرزتر کردنەوەی ئاستی سات و سەودای بازرگانی نێوان دوو وڵات.

وەزیری ڕێگاوبان، خانووبەرە و شارسازیی ئێرانیش لەم دیدارەدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند هەر دوو بەشی نادەوڵەتی و دەوڵەتیی ئێران ئامادەی بەشداریی بەربڵاو لە قۆناغی بنیاتنانەوەی سووریان.

"عەباس ئاخووندی" هەروەها جەختی کرد لە سەر پێویستیی داڕشتنی پلانێکی ڕاستینە بە مەبەستی جێبەجی کردنی گەڵاڵە مۆر کراوەکانی نێوان دوو لایەن و پێداچوونەوە بە سەر ژمارێک لە یاسا و ڕێساکان و پێکهێنانی لێژنەی پێ و شوێنگرتن و چاوەدێری بە سەر جێبەجێ کرانی ڕێککەوتننامە درێژماوەکان.

وەزیری ڕێگاوبان، خانووبەرە و شارسازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی پێنجشەممە لەسەروی شاندێکی باڵاوە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و سووریا گەیشتە دیمەشق.