چەن تەقینەوە لە فڕگەی حەمای سووریا
سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە تەقینەوەگەلێکی بەدوای یەک لە دەڤەڕی فڕگەی سەربازی حەما لە ڕۆژئاوای سووریا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی کاناڵی تەلەفیزیزونی ئەلعالەم بە هۆی چەن تەقینەوە ، ئاگرکەوت لە یەکێک لە هەمارەکانی چەکەمەنی لە فڕگەی حەما . دەوترێت هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە گەرمای توند بووە هێشتا هیچ قوربانیەک بە هۆی ئەو ڕووداوە ڕاپۆڕت نەدراوە و تەنیا خەسار دراوە لە دەڤەڕی فڕگەی حەما . کاناڵی ئیسکای نیوزی ئینگلیزی بە گێڕانەوە لە بڕێک لە سەرچاوە ناوخوییەکانی سووریا ڕایگەیاند ئەو تەقینەوەگەلە بە هۆی پەلاماری ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سیستمەکانی بەرگری ئاسمانیی جێگیر لە دەڤەڕی فڕگە بووە وەها پەلامارگەلێک پێشتر لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام درابوو . فڕگەی حەما سێهەمین فڕگەی سەربازی گەورەی سووریایە و ناوەندی سەرەکی پشتیوانی و ئوپڕاسیونی ئاسمانی لە باکووری سووریا دێتە ئەژمار .