شەکاندنەوەی ئاڵای سوریا بەسەر بیناکانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە
دوای دەرکردنی تڕۆڕیستان لە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی سووریا ، هێزەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئاڵای سووریایان لە سەر بڕێک لە بیناکانی دوو پارێزگای حومس و حەما شەکاندەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی تەلەفیززونی ئەلئەخباریە بە جێگیر کردنی هێزە ئاسایشیەکانی سووریا لە ناوچەکانی حومس و حەما گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ئەو ناوچەگەلە سەرلە نوێ دەسپێکراوەتەوە . هەواڵێکی دیکە لە سورویاوە دەڵێ بە دوای ڕوودانی تێکهەڵچوون لە نێوان تڕوڕیستانی تەکفیری داعش و ئەندامانی گرووپی ناسراو بە ئەرتەشی ئازاد لە دەڤەڕی پارێزگای دەرعا ژومارێک لە ئەندامانی دوو لایەن کوژران . تڕوڕیستانی داعشی و هەروەها ئەندامانی گرووپی ناسراو بە ئەرتەشی ئازاد لە دەڤەری شارۆچکەکانی حیت و سەعد و جلین لە دەڤەڕی ڕۆژئاوایی پارێزگای دەرعا لە گەڵ یەکتر تێکهەڵچوون بڕێک لع سەرچاوەکان باسیان کرد لە تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە لایەن داعشەوە لە ڕێگای ئەندامانی گرووپی ئەرتەشی ئازاد . سورویا زیاتر لە حەوت ساڵە کە بە ئامادە بوونی تاقمە چەکدارەکان و تڕوڕیستان وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لە لایەن ڕوژئاوا و بڕێک لە وڵاتانی ناوچە لاگری دەکرێن ڕووبەڕووی قەیرانە .